بە ڕاپۆرتی هەواڵنێری مێهر، جەلال قەلعە شێخانی ئەمڕۆ لە کۆنفڕانسی ڕۆژنامەڤانی لە سنە ئاماژەی دایە سەر سەفەری لیژنەیەک لە کارناسانی ئیدارەی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی بۆ هەرێمی کوردستان و دەسکەوتەکانی ئەو سەفەرە و وتی: دروست کردنی بەستێنی چوونی هونەرمەندان بۆ هەرێمی کوردستان، ئاسانکاری پێوەندی و بەهرەگیری لە بازاڕی هەرێم بۆ بڵاو کردنەوەی بەرهەمە فەرهەنگی و هونەرییەکانی کوردستان لە ئامانجەکانی ئەو سەفەر بووە.
ناوبراو وتیشی: ڕێکخستنی پیشانگای چاپەمەنی کوردی لە هەرێم، دیدار لە گەڵ سەرکونسووڵگەری کۆماری ئسیلامی لە هەولێر و سلێمانی لە ئامانجەکانی تری لیژنەی فەرهەنگی نێردراو بۆ هەرێمی کوردستان بوو.
ناوبراو هەروەها وتی: بە هۆی بوونی هاوبەشی فەرهەنگی نێوان هەرێمی کوردستان و پارێزگای کوردستان پێوەندی فەرهەنگی نێوان ئەو دوو ناوچە خواستی چالاکنی فەرهەنگی و هونەرمەندانی دوو لایەنەکە بووە و هەیە.
بەرپرسی گشتی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی کوردستان ئاماژەی دایە سەر حەوتەمین خولی پیشانگای گەورەی پارێزگایی کوردستان و وتی: لە ئەو پیشانگایە ناوەندە چاپکراوە بەرچاوەکانی هەرێمی کوردستانیش بەشداری دەکەن و ئەم بەرنامە دەبێتە دەسپێکەری خولی نوێی هاوکارییە فەرهەنگییەکانی ئێمە و هەرێمی کوردستان.
قەلعەشێخانی درێژەید ا: ئەنجامی دانوستانی سەرەتایی بۆ بەستنی ڕێککەوتننامەی پرسێک لە ژێر ناو فەسلولخیتابی هاوبەشی پێوەندی فەرهەنگی لە گەڵ بەرپرسانی خۆجەیی هەرێمی کوردستان لە شارەکانی هەولێر و سلێمانی، لە دەسکەوتەکانی ناردنی لیژنەی فەرهەنگی پارێزگا بوو.
ناوبراو زیادی کرد: لیژنەی نێردراوی پارێزگا لە ئەو سەفەرە لە گەڵ بەرپرسانی وەزارەتخانەی ڕۆشنبیری و لاوانی هەرێمی و سەرکونسوڵگەری کۆماری ئیسلامی ئێرنا لە هەولێر دیدار و وتووێژیان کرد کە هیوادارین چالاکانی فەرهەنگی و هونەرمەندانی پارێزگا ئاکامی باشی لێوەربگرن.
قەلعە شێخانی پێوەندی فەرهەنگیی هۆکاری گەشەی بەرهەمەکان و گواستنەوەی ڕاکان لە کۆمەڵگەی فەرهەنگی و هونەری پارێزگا ناولێبرد و وتی: بوونی بەرنامەی بەربڵاو لە پارێزگا دەرفەتێکە بۆ بەشداری هونەرمەندان، نووسەران و ڕۆژنامەنووسانی هەرێمی کوردستان کە بە دڵناییەوە ئەو شتە گرنگە ئەبێتە هۆی گەشەی ئاستی فەرهەنگی.
Your Comment